تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاریلە
پیاوی ژنانیلە، ژنەڕەنگە، ئاڵی پیواز، یۆسف ئەفەندی: نێرێکی ئاریلەیە، لاسای مێ دەکاتەوە
ئارێخ
مێخ زنجیری تەویلە کە وڵاغی پێ دەبەستنەوە
ئارەزوومەند
بەتاسە، بەئاوات، بەعەزرەت
ئارەق
تەڕایی لەش لە گەرمان یان شەرمان یان نووبەتێوە یان لە ماندوو بوونەوە
شلی لە هەڵم تکاو، وەک ئارەقی سەر خۆشکەر و ئارەقی جاترە و هی تریش
ئارەقگیر
پارچە لبادێکی تەنکە لە بن زینەوە دەخریتە سەر پشتی وڵاخی سواری
ئارەقە
ئارەقی لەش
دارێک لە ناو چینەی دیوار دەخرێ بۆ قایمتر بوونی دیوار
بێ ئارام
دانەسەکناو، بێ ئۆقرە
نێت ئاردش
لە دڵدا بڕیاریدا