تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سێنزەمین
[سیانزەیەمین، سێزدەهەمین]
سەرشکێنە
[دابەشکردنی کەم بوونی بوش بە سەر هاوبەشەکاندا]
سەنگ لێنان
[ڕێزلێنان، قەدر گرتن]
شلکێنە
[نانێکە کە ئارد و هێلکە دەیشێلێن و لەسەر ساجدا دەیبرژێنن و بە ڕۆنەوە دەیخۆن]
شوان خڵەتێنە
[باڵندەیەکی تۆزێک لە چۆلەکە گەورەترە، هەتا مرۆڤ تەواو نزیکی نەکەویتەوە هەڵنافڕێت]
شێنە
سۆنگە، پەردژ دەسپەرژ، ڕاوشکا [دەرفەت، وەچان]
شێنەیی
فرتێنە
تۆفان [کڕێوە، بادەوە، گەردەلوول]
فێنک
[هەوای سازگار]
قلێنچکە
جووچکە [کلک]
قلێنچکەی پەلەوەر
قنچک [کلێنچکە]
قنگەهەڵتەکێنە
فیسقە [بەرگایلکە: باڵندەیەکی بچووکە]
قوڕقێنە
[قورپێنە]
لێنیان
سەرنیان، کوڵانن. [لێنان، خستنە سەر ئاگر. (وەک: گێنانی چێشت)
لێنیان
لێکێشان. (کەرەکەی لێنیا) [لێنان، سوار کردنی نێر لە مێ]
لێنیان
بار کردن. (بارەکەی نیا لە کەرەکە.) [بار خستنە سەر پشت]
ملوێنر
ملیۆنەر، لۆرت، زۆر دەوڵەمەند.
ملوێنک
گەردەنبەن. [ملوانکە]
نوێنە
نوێنەر، نماینە. [بریکار]