تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قوتایی
بوڵوونی، قۆقزایی، قۆڵایی، گتایی [زەقایی، زۆپایی]
قووڵایی
قووڵی [چاڵایی، نزمایی]
قۆزایی
قۆقزی، بوڵونایی [بەرزایی، دەرپەڕیو]
قۆقزایی
قۆزایی، قوتایی، بولونایی، قۆقزی [زەقایی، دەرپەڕیوی، بەرزایی]
قۆڵایی
قوتایی، کڵفتی [ئەستووری]
قۆڵایی
تەواوبوون [بڕانەوە، گەیشتنە ئاکام (کاتی پێکهاتنی کار)]
لاروایی
[کڕینی هاوبەش. (بۆ نموونە چەند کەس ئاژەڵێک پێکەوە دەکڕن و پاشان دابەشی دەکەن.)]
لاسایی
دەمەلاسکێ. [لاسا (دووبارەکردنەوەی قسە یا هەڵسوکەوتی کەسێک.)]
لاگایی
لادەگایی، دهاتی. [لادێیی، گوندی]
لایی لایی کردن
ئوڵۆڵۆکردن. [لایلایەکردن]
لیفەی جۆڵایی
فڵچە، گزگچە. [فرچە. (فڵچەی جۆڵایی)]
لێژایی
خزایی، توننە، سەرەوخوار، سەربەرەوخوارە، لاپاڵ. [سەرەوخوارکە]
لە تاریکیا ڕۆشنایی دین
چاو بڕینە ڤووناکی لە تاریکاییەوە.
مارەیی
کاوین، سیاق. [مارەبڕانە: ئەوەی ژنی لەسەر مارە دەکرێت]
ماڵەی جۆڵایی
فڵچە، بەتارە. [ئامرازێکە جۆڵا نیشاستەی پێ دەساوێت بە پارچەدا]
منوتۆیی
جیایی. [لێک جیایی، جیاوازی]
مووسایی
جوو، جوولەکە. [پەیڕەوانی حەزرەتی مووسا]
مۆمنایی
مۆمیایی. [دەرمانێک کە لەشی مردوو ڕادەگرێت]
مەهرەیی
مارەیی، میهریە. [ئەوەی ئافرەتی لەسەر مارە دەکرێت]
مەڵای مووسایی
مەعلووم. [مالووم: زانای ئایینی جوولەکە]