تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەلیچک
مەلووچک، پاساری. [چۆلەکە]
مەیچی
بادەچی. [مەیگێڕ]
نەیچی
نەیژەن، پلوورژەن. [بلوێرلێدەر]
هیچتا
هێشتا، هێما، تائیسە. [هێشتاکو، تائێستە]
هەڵپیچانن
زۆر هاوردن. [زۆربۆهێنان، گەڕتێهاڵاندن]
پیچک
گیایەکه وەک سیر بۆنی تیژه و گەڵای سێ سووچه که له باتی «پیازەکەلانه» دەیخۆن.
پەپکەمەلیچکانه
تۆڵەکه. [کولێره چەوره: گیایەکه.]
چیچلەمەجان
یارییەکه که منداڵان و کچان به چیچکانەوه هەڵدەپەڕن و چەپڵه لێدەدەن و هەندێ شت دەڵێن.)
چیچی
جنچکان. [چیچکان]
چیچەت
دەریاچەی ورمێ. [ناوی گۆلێکه له نزیک شاری ورمێ.]
ڕیچەو کردن
چیڕەو کردن.[ڕیچبوون]
گۆرانیچڕ
ئاوازەخوێن، ئاوازەخوان. [گۆرانیبێژ]
گۆڕیچە
[(ئاوەڕۆی بەردچن کراو یا جێگەی مردوو لە گۆڕدا ئەڵحەد )]
یەنگیچەری
[(تیرهاوێژ)]
ئەویچ
[ئەویش]
زیچ
[(کتێبێکە کە ئەستێرەناسەکان بارودۆخ و جموجووڵی ئەستێرەکانی پێ دەردەخەن. (دەفتەری حیسابی ئەستێرەکان.)]
سەرمیچ
پردو [پەردو (حەسیری سەر دارەڕای سەربەن]
قیچ
چاوقیچ [ (کەسێک کە چاوی خۆی دێنێتە یەک تە بە شەودا ببینێت)]
هیچ
زاد، نابوو. [بۆشایی، نەتشت، نەبوون]
هیچ
هەرگیس. [قەت، هەرگیز]
هیچ جۆر
هیچ کولۆن، هیچ کولۆج. [بە هیچ شێوەیەک]
هیچ کەس
نە کەسێک
پاپیچ
فشفشه، فیشەکەشێته (ئامرازێکی ئاگربازیه.)
ڕیچ
چیڕ.[ددان دەرخستن لە تووڕەییدا]