تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



موعین
کۆمەک، یاوەر، دەسگیر، هەواخوا، یاریەدەر. [یارمەتیدەر، لایەنگر]
موعەیین
گۆشە بە گۆشە، تورنج. [لەبزینەیی]
موفەتتین
شۆفار، بشێونە، خومەشێونە، کوڵەبنە،کوڵەوەیوا. [ئاژاوەچی]
موقەڕڕەبین
نەزیکگەل. [نزیکگەل، نزیکان]
مومکین
شایا، دۆبەختی. [ئەوەی دەگونجێ ببێت یا نەبێت. (بەرانبەری واجب: ئەوەی پێویستە ببێت)]
مومکین بوون
دووروس بوون، ڕێک کەفتن، ئاسان بوون. [دەست دان، لوان]
مۆمین کردن
مۆمنایی کردن. [(ساوینی مۆمیایی بە لەشی مردوودا)]
مۆکڵ ئایین
فریشتەی دین. [(پەری ئایین)]
مۆکڵ زەوین
فریشتەی زەوی. [(پەری زەمین)]
نازین
خۆهەڵکێشان. [شانازی کردن]
نازەنین
قەشەنگ. [شۆخوشونگ. بەناز]
ناسین
شناسین. [ناس کردن]
ناشیرین
نازەریف، بەدگڵ، بەدچێرە. [ناحەز، بەرانبەری جوان.]
نالین
ئەنعا. [نکوولی، حاشاکردن، نەچوونە ژێر]
نان زایین
[خواردنێک کە بە بۆنەی مناڵ بوونەوە لێدەندرێت.]
نانەشان زەلین
زەنبیل. [(شتێکی سینی ئاسایە کە لە قامیش دەیچنن.)]
ناوبەین
بەین. دۆژ، دووری. [نێوان. مەودا]
ناوزین
سەرزین. [زینپۆش]
ناوین
سواخ. ساوین، تلانن. [سواغ، تێهەڵساوین.]