تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەڵەک
بازگ، پلپلی. [ئەبڵەق، دووڕنگ]
تانج کۆڵەکه
سەرکۆڵ. [داری نێوان کۆڵەکە و بان.]
تانج کەڵەشێر
پۆپ ،پۆپه. [پۆپنەی کەڵەشێر]
تاوڵەکێفیله
گژنیژی خۆڕسک.
تاڵەتاڵ
بەد تاڵه ،بەدبەخت ،بەدچاره. [کڵۆڵ ،بێ ئیقباڵ]
تاڵەکه
مروز.[ (دەنکێکه تێکەڵی گەنم دەبێت.) ]
توڵەکه
پەنیره ،پەپکەمە لیچکانە. [کولێره چەوره]
تەتڵەمیران
تەتەڵەمیران (کۆمەڵه کرمێکن له تیرەی کرمی ئاوریشم که له دەرودەشتدا به ناو یەکدا دێن و دەچێ.)
تەپڵەک
بەس.[پارچه ئاسنێک که تەختەی شکاری _ بۆ نموونه _ پێ پتەو دەکەن.) ]
تەپڵەک
کۆماجه. [باڕیسه (تەختەی بازنەیی سەرستوونی خێمه.) ]
تەپڵەک
تەپڵک ،پفەڵ ،فشەڵ. (وەک: هەڵتۆقینی کاگڵی دیوار که خەریکه دادەوەرێت یا زەوی پاڵ ڕووبار که ناو کەندڕی کردبێت.)
تەڕە تۆڵەکه
هەرزان. [کەم نرخ (ئیدیۆمه له هەر شتێکی زۆر و کەم نرخ.) ]
تەڕەتۆڵەکه
کولێره چەورەی تەڕ. (تۆڵەکه به سەوزی بەر لەوەی وشک ببێت.)
تەڵەب
وام. [قەرز]
تەڵەبه
دانشخوا ،خۆنەوار. [قوتابی ،زانستخواز (وشەی «تەڵەبه» بۆ تاک و کۆ به کار دەبرێت. ) ]
تەڵەبکار
وامکار ،خوازگار. [خاوەن قەرز ،خوازیار]
تەڵەف بوون
له ناو چوون ،بەرباد بوون. [تیاچوون]
تەڵەو
سۆراخ ،پەیجۆری. [بەدوادا چوون ،پشکنین]
تەڵەو
سۆراخ. (چرومه تەڵەوی.) [بەڕەولا چوون ،به شوێندا گەڕان]
تەڵەکه
تەشخەڵه ،چاچۆڵه ،گەڕ ،دەبه. [تەشقەڵه ،شڵتاغ]