تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سیاوڵە
[ڕەشکە: تۆوێکی ڕەشە، دەیکەن بە ناندا]
سیسۆڵە
لەڕ []سیسەڵە، لەرولاواز]
سەرواڵە
پەنرشکە [نووسەکە، پەنەرێشکە]
شۆڵە
سۆڵە، ڕۆشنایی، شەوق [تیشکی ئاگر]
شۆڵە
تیرشەهاو [ئەستێرەی کشاو]
شەپاڵە
چەپاڵە، شەپڵاخە، زیلە [زللە، شەقەزلە]
فاسڵە
باین، ماوڵ، ماوش، دووری، ناو، ناوچە، باخوەر، جیایی [نێوان، مەودا]
فاڵە
کاریگەر [پاڵە]
فتێڵە
پتێلە، پڵێتە، [پڵیتە (وەک: پڵیتەی چرا)]
قافڵە
کاروان [کۆماڵێک مرۆڤ و بارەبەر کە پێکەوە دەچنە سەفەر]
قانگڵە
[ (بەن دەپێچن بە دەوری پەنجەی گەورە و تووتەدە بەم شێوەیەی لێدێت)]
قرخۆڵە
قرچۆڵە [ڕەقەڵەی بچووک]
قرچۆڵە
[ (بچووککراوەی قڕچۆڵ ە)]
قشڵە
[قژڵە، سەربازخانە (بنکەی دەستەیەک سەرباز)]
قوڵە
قوڵ [بن (بنی هێلکە)]
قوەی عاقڵە
زانست، زانایی، تێگەیشتن، مایەی زانین [ژیری]
قەرزوقۆڵە
واموواڕە [قەرزی پرژوبڵاو]
قەواڵە
نویشتە [قەباڵە، تاپۆی مڵک]
كڵێڵە بوون
ژنیان [ڕەق بوونە دەم (قوڵف بوون دەم و دان بە جۆرێک کە نەکرێت بیکەیتەوە)]
لاڵە
پاڕە. [لابە، هانا]