تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوی ها بە بێڵەو.
[بەڕێز و قسەڕەوایە. (ئیدیۆمە لە فەرمانڕەوایی و دەسەڵات.)]
ئاڵەت
[بیبەر]
ئاڵەت
ئاڵەتە، سوراحی. [هەرکام لەو ڕیزەدارە چەقێنراوانەی کە بە شێوەیەکی تایبەت خڕاتی کراون. ].
ئاڵەت
[داری باریکی تاشراو و درز و کەلەبەر تێخراو کە لە درگە و پەنجەرە و تەختەبەندی سەرمیچدا بەکاردەبرێت. (ئەڵەتی پەنجەرە.)]
ئاڵەت چەرمگ
[(گیایەکە لە تاڵیش دەچێت.)]
ئێڵەک
بیژەن، نەرمەبێژ. [هێڵەک]
ئەبڵەق
ئەتڵەس
[(پارچەیەکی ئاوریشمی بەناوبانگە.)]
ئەخڵەخ
ژێرکوا. [ژێرکەوا: بەرگێ کە لە ژێر کەواوە لەبەر دەکرێت].
ئەخڵەخ
[سوخمە (نیمتەنەی ژنانە.)]
ئەسڵەحە
چەک. [(ئامرازی جەنگ.)]
ئەسڵەع
تاس، بێ موو. [سەڕووتاوە]
ئەشکەڵەکردن
ئەشکەنجەکردن، ماوشدان، چێوجەڵەنیان. [مەنگەنەکردن، فەلاقەکردن، سزادان]
ئەوەڵەمین
بەرگ، بەرگین، یەکەم. [یەکەمین]
ئەڵەجە
[(پارچەیەی خەتخەتی ئەوریشمینە.)]
ئەڵەفە
دەسە. [دەستە (دەستەکردنی گوریس.)]
ئەڵەفە
ئشکیل. [پێوەند (بەستنی دەستو پێی ولاخ بۆ وێرغەبوون.)]
ئەڵەفەکردن
دەسەکردن. ئشکیلکردن. [دەستەکردن. پێوەندکردن]
بابۆڵەپێچ
قارنج، نەوار. [لەفافەی مەلۆتکه.]