تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گەرماو
گەڕاو. [گڕاو، بڵاخ]
گەرماوڕووت
گەرمەخول. [جۆرە تۆپێنێکە. (کە هەر جارەی لە تۆپەکە دەدەن جارێک دەخولێتەوە.)]
گەرماوە
[گەرماو، حەمام]
گەرماژۆ
گەرمابردگ. [گەرمابردوو، تاوبردوو]
گەرمخانە
[ماڵی گەرم بۆ وەرزی سەرما کە لە ژێر زەویدا دروست دەکرا.]
گەرمک
زرک، زرکە. [(جۆرە کاڵەکێکە.)]
گەرمک
گەرمەهانە، گەرمەخانی، گەرمەکانی. [کانیەک کە بە زستاندا گەرمە.]
گەرمی
تین. [تاو]
گەرمی دڵ
کوڵ دڵ. [تین و تاوی دڵ.]
گەرمیان
گەرمەسێر. [بەرانبەری کێفسان.)]
گەرمەبۆق
[بۆخی گەرم.]
گەرمەخول
گەرماوڕووت. [هەڵسوڕان، خولانەوە (وەک: گەرمەخولی ئاش.)]
گەرمەسووت
مەوج مەوج. [(جۆرە پارچەیەکی شەپۆلدارە.)]
گەرمەسێر
گەرمیان. [(بەرانبەری کوێستان.)]
گەرمەوبوون
[گەرم بوونەوە (پاش سەرمابوون.)]
گەرمەوکردن
[گەرم کردنەوە (وەک: گەرم کردنەوەی چێشتی سارد.)]
گەرمەچەک
مووچ، مەچەک. [نێوان باسک و دەست.]
گەرناڵ
تەختەزەنگ، سات زەنگ. [پارچەیەکی کانزایە بە پێی تێپەرینی کاتژمێر لێی دەدەن.]
گەرە
گەڵو، کونا. (گەرەی ئاسیاو) [گەرووی بەرداش.)]
گەرەک
بایس. هەوەس، خوایشت. [خواست، ویست]