تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاگیره
پائەوشار. [(دوو تەختەیه له ئامرازی جۆڵایان.)]
پشتگین
دواگین، دوایین، قڕه. [ئاخرین، پاشین]
پینگیانەوه
خۆداری. [خۆ گێڕانەوه، نەویستن]
ڕشک داگیە سەری
ڕوومەتگیر
ڕووگیر
ڕووگەردان، ڕوودەربایست.[ناچارکراو بە هۆی کەمڕووییەوە.]
ڕێگەگیر
چەتە، ڕازەن، دز.[ڕێگر]
ژێگیر
ئەنگوسیله. [ژێگر: ئەنگوستیلەی سەر پەنجە کە ژێی کەوانی پێ دەگرن.]
کلکگیر
کوڕ بەرگین
بەرزا[یەکەمین منال (بەرانبەری دوازا)]
کەفگیر
ناوپال [کەوگیر]
کەنارەگیر
گۆشەگیر [دوورپەرێز، بێ لایەن]
کەوگیر
[کەفگیر]
کەوگیرە
شێرپەنجە[سەرەتان]
گمێزگیریان
مێزبەن. [میز قەتیس بوون.]
گوڵگیر
شەمبڕ. [ئامرازی قرتاندنی سووتووی پڵیتە.]
گوێچکە زرنگیان
[گوێ زرنگانەوە: دەنگەدەنگ لە ناو گوێ هاتن.]
گژوگیا
بژاڵ، هەژگ و بژاڵ.[ سەوزاییەک کە لە زەوی دەڕەێت.]
گۆشتەگیرە
[(زیپکەگەلێکە لە لەشی منداڵ دەردێت و نیشانەی قەڵەوبوونە.)]
گۆشگیرە
گۆژگیرە. [سەرین]