تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆی مەمکە
[چیچک.]
گۆی نوقرە
[گرۆڤەری زیو.]
گۆیا
گومانم، ئەیژی، چمان، چمان ئەیژی. [گوایە، وادیارە، وێدەچێ]
گۆیا
بوێژ. [بگۆ، قسەکەر]
گۆینە
بوێژ. [بگۆ، قسەکەر]
ئاوگۆشت
گۆشتاو. [شۆرباوگۆشت]
ئاڕوگۆڕ
ئاڵشت، ساقی و باقی. [ئاڵوگۆڕ]
ئەڵقەبەگۆش
بەنە، بەردە، زەڕخڕی. [(کوێلەی ئەڵقە لە گوێ.)]
بەدگۆشت
[(کەسێ کە گۆشتی لەشی ناشیرین بێت، یا برینی لەشی دێر ساڕێژ بێت، یا دێر قەڵەو بێت.)]
بەدگۆیی
بەدوێژی، بەدزوانی، خوسپ. [زمانپیسی]
بەلبەلەگۆشێ
گو¬ێلەمشت. [گوێڕایەڵ، خۆشباوەڕ]
جگەرگۆشه
فرزەن. [مناڵ]
خیگۆڵه
خیگه، خیگچه. [هیزەی بچووک]
دەرەگۆژنەو
گۆژنەو.[سەرپۆشی گۆزە و شتی لەو چەشنە.]
زەنگۆڵ
زرانی، وژنگ، چۆک. [ئەژنۆ]
سێگۆشە
سێسووچ [شێوەیەکی ئاندازەیی سێ لایە]
لرگۆڕهاتن
بەرانبەر کردن. [بە خۆدا پەرموونەوە بۆ لەبەرانبەرەوە وەستان. (لەعۆدەهاتن)]
لێگۆڕیان
گۆڕیان، جۆڕیان. [لێتێکچوون، لێشێوان]
لەگۆبردن
سڕ کردن، لەگیر بردن. [بێ هەست کردن، لەجووڵە خستن]
لەگۆچووگ
سڕبووگ، لەگیرچووگ. [بێ هەستبوو، لە جووڵە کەوتوو]
مانگۆڕ
مەنگۆڕ، گەورەکەنیشک. [قەیرە، گەورەکچ]
مەنگۆڕ
مانگۆڕ، گەورەکەنیشک.[ گەورەکچ، قەیرەکچ]
مەنگۆڵە
زەنگۆڵە، گوڵەنگ. [زڕزڕە، گوڵنگە]
نەگۆمە
بێ هێز، ئیفلیج. [شلوول، شەپڵەلێدراو]