تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گۆشتن
چاخ، قەڵەو، خیپشنە. [خرپن، خشپن، ئەستووری پڕگۆشت.]
گۆشتپارە
کوتە گۆشت. [(لەتێک گۆشت.)]
گۆشتپارە
چڵمەلەتە، کوتەگۆشت. [بێچووی خۆنەگرتوو کە لەبار دەچێت.]
گۆشتەزەوین
خاک پاک. [زەوی نەرمان و بێ بەرد.]
گۆشتەنووری
دێزە. [دیزەی چێشت لێنان کە دەخرێتە تەنوورەوە.]
گۆشتەنووری
دەرنوخوون، مەڵکەنی. [دەرخۆنەیەکی قووڵە کە بەسەر تەنووردا نخوونی دەکەنەوە.]
گۆشتەوزوون
پەترۆ، گۆشت تازە. [گۆشتەزوونە (کە لە کاتی چاکبوونەوەدا لەسەر برین پەیدا دەبێت.)]
گۆشتەگیرە
[(زیپکەگەلێکە لە لەشی منداڵ دەردێت و نیشانەی قەڵەوبوونە.)]
گۆشقاب
گۆشپاق. [دەوری]
گۆشوارە
[گوارە]
گۆشوارە
جرز. [قوژین، گۆشە (زاراوەی بەناییە.)]
گۆشپاق
گۆشقاپ. [دەوری]
گۆشگیرە
گۆژگیرە. [سەرین]
گۆشی
[ئەو ئامرازەی بە گوێوە دەنرێت. (وەک: دەنگەوەرەی تەلەفوون.)]
گۆشە
کونج، کونجووڵ، سووچ، کونجووڕ. [قوژبن (قوژبنی ماڵ، سووچی پارچە، تیلەی چاو)]
گۆشە
سووچ، کونجووڕ. [قوژبن، حەشارگە]
گۆشە
ئاشیرەت، درکە، هێما. [ئاماژە، ئیدیۆم]
گۆشەبەگۆشە
ترنج، ترنجی. [لەبزینەیی]
گۆشەگیر
کەنارەگیر. [دوورەپەرێز، دوورەخەڵک]
گۆشەگەڵوو
[بادامە، ئاڵوو، جووت ئاڵوو (دوو گرێی بادام ئاسایە لەملاولای قوڕگدا.)]