تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵ چراکرتن
[(قرتاندنی سووتووی پڵیتەی چرا.)]
گوڵ کردن
ئاشکرابوون. [دەرکەوتن (گوڵ کردن لە یاری پشکیلاندا.)]
گوڵ کردن
نەشەکردن. [کەیف سازبوون (وەک: سەرەتای مەست بوون.)]
گوڵ کردن
گوڵ دان. [گوڵ دەرکردن]
گوڵ کوچک
قەوزەبەرد. [قرێژەبەرد، قەوزەی بەرد.]
گوڵ گاوەزوان
گۆزروان. [گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.]
گوڵ گرتن
سەر قرتانن. [قرتاندنی سووتوی پڵیتەی چرا. (گوڵی چرا)]
گوڵ گوشتی
گوڵ زۆران. [(ئەو وشانەی زۆرانبازەکان لە پێشەکی زۆرانبازیدا بۆ هەڕەشە یا بەخۆداهەڵگوتن بە هۆنراوە یا پەخشان بۆ یەکتری دەسێننەوە.)]
گوڵ گوڵاو
[گوڵی سوور کە گوڵاوی لێدەگرن.]
گوڵان
گوڵگەل، [(کۆی «گوڵ»ە.)]
گوڵاهار
ئاهار. [(گوڵێکی بەناوبانگە، کەم پەڕە و پڕپەڕە و هەمەڕەنگە.)]
گوڵاو
[(ئارەقی گوڵ.)]
گوڵاوپاش
[دەفری گوڵاوتێکردن.]
گوڵاوەتوون
[گوڵێک کە بە تاڵەزیو و تاڵەزێڕ لەسەر پارچەی دەدوورن.]
گوڵاڵە
گوڵاڵەسوورە
[(گوڵاڵەی گەورە.)]
گوڵبانگ
بانگ، هەڵاڵە. [جاڕ، بانگەواز]
گوڵدان
کەلەک. [دەفری گوڵ تێخستن.]
گوڵدان
گمێزدان. [دەفری میز تێکردن.]
گوڵزار
گوڵسان، گوڵشەن. [گوڵجاڕ]