تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوێچکی ئێشە
[گوێ یەشە: ئێشانی گوێ.]
گوێچکە
گوێ. [ئەندامی بیستن.]
گوێچکە تەکانن
گوێداری، گوێچکەشل کردن. [گۆی گرتن]
گوێچکە زرنگیان
[گوێ زرنگانەوە: دەنگەدەنگ لە ناو گوێ هاتن.]
گوێچکە ماسی
[گۆش ماساو: جۆرە سەدەفێکە.]
گوێچکە مڵە
گوێ مڵە. [گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.]
گوێچکە نەلەقیان
نەترسیان. [نەترسان، گوێ نەدان، بێ باک بوون]
گوێچکە گرتن
گوێچکە گرتن
[لەبەر کردن]
گوێچکەدا دان
بە گوێچکەدا دان، بە گوێچکەدا هاوردن. [بە گوێدا دان، قسە بۆ کردن]
گوێچکەلەق
گوێ شۆڕ. [گوێ لەق (وەک: سەگی گوێ شۆڕ.)]
گوێچکەپڕووسقێ
[یاریەکی منداڵانە، مشتێک مێوژ یا سرێنچک - بۆ نموونە- بەسەر زەویدا دەپژێنن، هەر کەس بیەوێت بیچنێتەوە گوێچکەی ڕادەکێشن هەتا نەتوانێت گۆی بکاتەوە.)]
گوە
گۆ. [گرد، خڕ، گرۆڤەر]
گوە
گۆپیتە، گوەک، گۆ. [چرۆ، گۆپکە]
گەنم گوێز
گڵەوەز. [کڕێژی بەرد [شتێکە وەک لەتە کاکڵەگوێز یا چەند دەنک گەنمی بەیەکەوەلکاو بەسەر بەردی شاخەوە دروست دەبێت، هەر بۆیە «گڵەوەرز»یشی پێ دەڵێن ، بەڵام لە ڕاستیدا «گڵەوەرز» لە گیا دەچێت و بەکارهێنانی لە بری«گڵەوەز» هەڵەیە.)]
ئەنگوس
کلک. [قامک، پەنجە (ناوی پەنجەکان لە زمانی کوردیدا بەم شێوەیە: تووتە، براتووتە، زەڕنەقووتە، دۆشاومژە، سپێ کوژە.)]
ئەنگوس تووتەڵە
تووتە، تووتەڵە. [قامکەچکۆلە]
ئەنگوس شادەت
دۆشاومژە. [قامکی شادە]
ئەنگوس ناوگین
زەڕنەقووتە. [بەرزەلووتە، باڵابەرزە]
ئەنگوس نما
کلکەنما. [ناسراو، بەناوبانگ (لە چاکی یا لە خراپیدا.)]
ئەنگوس پێچ
جۆرە هەڵوایەکی بەناوبانگە.)]
ئەنگوسیلە
کلکەوانە. [ئەنگوستەویلە]
ئەنگوسیلە
ئەنگوسانە. [شتێکی کڵاوئاسایە (گۆرەوی چنەکان لە چەرم دروستی دەکەن بۆ پەنجەیان.)]
ئەنگوسیلەی بێ کاسە
ئەڵقە. [ئاڵقە: کلکەوانەی بێ نەقیم].
ئەنگوسێ
کەمێ. [تۆزێ]
ئەنگوسە گەورە
سپێ کوژە. [قامکە گەورە]
ئەنگووس براتووتە
براتووتە، برا تووتەڵە. [قامکی پاڵ تووتە].
بناگوێچکه
بن گوێچکه، بنگوێ. [بناگوێ، پەناگوێ]
بەدگومان
دڵ چەپەڵ، دڵ کرمۆڵ. [دڕدۆنگ، بەگومان]
بەدگومانی
دڵ چەپەڵی، دڵ کرمۆڵی. [دڕدۆنگی، بەگومانبوون.]
بەرگوزیده
هەڵبژنیاگ، تەڵ، هەڵچینیاگ، بژنیاگ، پەسەن¬کریاگ. [هەڵبژێردراو]
جێگە [ی] هەنگوور شێلان
دۆڵه، دۆڵیان. [شوێنی ترێ گووشین.]
جەنگوگورێز
حیلوگوڵ
یاوبوو. [بیرەوەری]