تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵنار
گوڵ هەنار، گوڵەنار. [گوڵێکە.]
گوڵپەڕ
سەوڵان، هەنگوان. [گیایەکە]
گوڵچن
هەڵبژنین، هەڵبژانن. [هەڵبژاردنی شتی هەرە باش.]
گوڵکار
باخەوان. [کەسێک کە گوڵ دەڕوێنێت.]
گوڵکاری
باخەوانی. [گوڵ ڕواندن]
گوڵکە
گوڵکەی سەربەخوێن، کوڵەوەیوا. [مایەفیتنە، ئاژاوەچی]
گوڵگوڵی
خاڵ خاڵ، لەکەلەکە. [پەڵەپەڵە]
گوڵگیر
شەمبڕ. [ئامرازی قرتاندنی سووتووی پڵیتە.]
گوڵگەزی
سوور. [(ڕەنگی سووری تاریک.)]
گوڵۆ
گۆڵۆنە، گوڵێنە. [گوڵبێنە (بابوێری تەنووڤ.)]
گوڵۆ
[(کونی شاخ کە لە خوارەوە بەرەو سەر دەچێت.)]
گوڵۆئاخن
دەرگوڵۆنە. [گوڵبێن ئاخن (پەرۆیەک کە دەیخننە ناو بابوێری تەنوور هەتا بکوژێتەوە.)]
گوڵۆنە
گوڵۆ، گوڵێنە. [گوڵبێنە (بابوێری تەنوور.)]
گوڵۆپە
کڵپە، بڵێسە. [بڵێزە، گڕ]
گوڵۆڵە
[بەنی بەسەر یەکدا پێچراو.]
گوڵۆڵە لۆکە
گودە. [(کولووی لۆکەی هەلاجی کراو.)]
گوڵۆڵە موو
[مووی بەسەریەکدا پێچراو.]
گوڵۆڵە هەورێشم
[گڵۆڵەی ئاورێشم.]
گوڵۆڵەی خاو
دووگڵە. [گڵۆڵە بەنی نەڕێسراو.]
گوڵی
سوور، ئاڵ. [ڕەنگێکە.]