تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دوم گورگ
جووجکە گورگ.[ڕووناک بوونەوەی کاتی ئاسمان پێش بەربەیان.]
گورگ
وەرگ. [گیاندارێکی دڕندەیە. (وەرگ وشەیەکی هەورامیە.)]
گورگ داودیدە
[کارامە، خاوەن ئەزموون]
گورگوقاو
بڕفێن بڕفێن. [تاڵانوبڕۆ]
گورگومێش
... گەردوگەڵا، دەمدەما. [تاریکوروون. کازیوە (ڕووناکی پێش یا پاش مەلابانگدان.)]
گورگە
دورگە، داوباز، چاچۆڵەباز. [گەڕباز، تەڵەکەچی]
گورگەلۆق
گورگە، دۆمانە، لۆقە. [گورگەلۆقە، نیوەغار]
گورگەمێش
[گورگ لە پێستی مەڕدا (بە ڕواڵەت باشی دەروون خراپ.)]
گورگەپشت
قۆقز. [پشت دەرپەڕیو.]
کوناگورگ
کونا [کونە گورگ (کونی دڕندە)]