تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێگرێ
ڕاس، ساف. [ڕاست، بێ¬گرنج]
بەئاگرا گرتن
[لە سەر ئاگر ڕاگرتن (بۆ نموونه: دار، هەتا نەرم ببێت.)]
بەرگرتن
بار گرتن. [میوەدان]
بەرگرتن
ڕێ لێگرتن، پێش¬گرتن. (پێش¬گرتنی تووڕەیی یا پێش¬گرتنی ئاو.)
بەرگه نەگرتن
تاو نەهاوردن، تاوشت نەهاوردن. [دەرنەبردن، بێ¬توانا بوون]
تاوگرتن
داگیرسان ، سوورەوەبوون [هەڵگرسان ،داخزان]
جەوزەگرێ
گرێیەکی قۆپچەئاسایه که بۆ جوانی له شتی دەدەن.
خامەگرێ
شلەگرێ. [گرێی توند نەکراو.]
خۆداگرتن
خۆ قایم کردن، خۆشاردنەوه. [خۆحەشاردان، بۆسەنانەوه]
خۆگرتن
خۆداری، ورینگه. [خۆگێڕانەوه]
خۆگرتن
خۆبەستن. [بووژانەوه، سەروەت و سامان پێکەوەنان.]
خۆگرتن
خۆبەستن، گرسیان. [گیرسان، مەیین]
دابگردن
بگردن، ڕەد بوون.[تێپەڕین]
داگرتن
خوارەوهاوردن.[هێنانە خوارەوە]
داگرتن
داکوتان، سفتەو کردن.[کوتاندنەوە(وەک: داگرتنەوەی سەربان)]
داگرتن
دوورانن. [داگرتنەوە، دروون (وەک: داگرتنەوەی لێواری جلوبەرگ.)]
داگرتن
پڕ کردن.[لێوانلێوکردن]
داگرتن
ڕەشتنەوە.[داپۆشین، جێکردنەوە، گشتگیری]