تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕووە دۆشەکە
ڕووجا.[بەرگی دۆشەک.]
ڕیشەی شەوەکە
ڕیشەی پارچە کە هەندێکی وەک تۆڕ هەڵبەسراوە.
ڕیکە
کیڕە.[دەنگێکە: جیڕە. سیڕە. (وەک: دەنگی قەڵەم یا دان.)]
ڕێزەی لۆکە
کەمێ لۆکە.[تۆزێک لۆکە.]
ڕێنکە
مەنەر، وێسان، گردەوبوون. [لێک تۆپەڵبوون و وەستان. (کۆبوونەوەی هۆردوو کە لە ترسا نەوێری درێژە بە ڕۆشتن بدەن.)]
ڕێگە باریکە
باریکە ڕێگە.[بزنەڕێ]
ڕەشکە
تۆڕێکی جەواڵ ئاسایە وەکوو داو دەیتەنن و کا و ئاڵفی پێ دەگوێزنەوە.
کاسەی گوێچکە
[بەشی بەرچاوی گوێ]
کالسکە
گالێسکە [عەرەبانەی گواستنەوە کە ئەسپ ڕایدەکێشێت]
کاکە
ئابرا، داشێ [ (براگەورە)]
کاڵەکە مارانە
[بەری گیایەکە لە شەمامە دەچێت و زۆر تاڵە]
کتکە نەفتینە
کەڵەوەیوا [مایەفیتنە، ئاژاوەچی]
کرمکە
[ (ژێرچەنەیەکی زێڕینی ژنانەیە کە دەنکەکانی لە کرم دەچێت)]
کزکە
کزێنکە
[ (هەویری زۆر شل وەک شلکێنە دەڕێژنە سەر ساج، دەبێتە نان، پاشان دەیخەنە ناو ڕۆنی قرچاو و دەیخۆن]
کلکە تووتەڵە
تووتە، تووتەڵە [قامکە بچکۆلە، پەنجەی تووتە]
کلکە قنگێ
[پەنجە بۆ بردن، دنەدان بۆ تووڕە کردن (ئیدیۆمە)]
کلکە نما
ئەنگوس نما [ناسراو، بەناوبانگ، عیبرەت، پەند (لە خراپیدا)]
کلکە گەورە
کلکە کەڵە [پەنجەی ئەسپێ کوژە]
کوتەکەلەکە
کەلەکە [لەتەسواڵەت]