تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



مەترووکە
میران، میرانی، جێماگ. [ئەوەی لە مردي بەجێماوە]
مەشکە
هەڵبز. [مەشکی ماست تێداژەندن]
مەعرەکە
داوا، حچەل، حولەسێ. [شەڕوهەرا]
مەعرەکە
کۆپان قەجەری، قەجەری. [جۆرە کورتانێکە]
مەلایکە
فریشتە، پەری. [خزمەتگوزاری تایبەتی خودا. (گیانی پیرۆز)]
مەهلەکە
ترس، ترسگا. [جێگەی مەترسیدار]
مەکە!
وامەکە! [دەست هەڵگرە!]
نازکە
باریکە، ناسکە. [(پارچەیەکی ناسک لە شتێک)]
ناسکە
نازکە. [پارچەیەکی ناسک لە شتێک.)]
نانەوشکە
[لەتوپەتی وشکەوەبووی نان.]
ناوکە
ناوک، پێشەمغز. [دەنکی ڕەقی ناو میوە. هەروەها: کاکڵە]
ناوگوێچکە
کوناگوێچکە. کاسەی گوێچکە. [کونەگوێ. ناوەوەی گوێ]
نرکە
گرمە، نەڕە. [گوڕە ( دەنگی زل یا دەنگی قوڕگی ئەسپ لە کاتی غاردا.)]
نسکە
[نزگەرەی دوای گریانی زۆر. (بە زۆر هەناسەدان بە هۆی تەوژمی گریانەوە.)]
نووکە
نکە، ناڵە، نچە [(ناڵەی هێواش.)]
نووکە
ورکە، فزە، نقە، نق، نلە. [وستە]
نووکە قەڵەم
چز. [تیژایی سەری قەڵەم]
نووکە نووک
نکەنک. [نکەی زۆر. (دووبارەبوونەوەکەی لەبەر زۆربوونیەتی).]
نکە
نووکە، نچە، نقە، ناڵە. [(«نکە»، «ناڵە» دەنگی ناخۆش. «نچە» دەنگی سەرەتای نەخۆشین. «نووکە» دەنگی گریاناوی. «نقە» دەنگی زۆرلەخۆکردن.)]