تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەمام شکێنی
له بەن دەرهاوردن، گەڕانن. [خستنە کار، هەڵسووڕاندن]
ختکێنه
ختێنه. [هاندەر، دنەدەر، ورووژێنەر]
دارەشکێنە
مەرگە مووش. [دەرمانێکە بۆ کوشتنی مشک]
دەسەشکێنە
دەسخەڕە.[فریودراو]
سەرشکێنە
[دابەشکردنی کەم بوونی بوش بە سەر هاوبەشەکاندا]
شلکێنە
[نانێکە کە ئارد و هێلکە دەیشێلێن و لەسەر ساجدا دەیبرژێنن و بە ڕۆنەوە دەیخۆن]
قنگەهەڵتەکێنە
فیسقە [بەرگایلکە: باڵندەیەکی بچووکە]
چوکڵەشکێنی
خوم شێوانن، بشێونەیی. [فیتنەیی، دووزمانی.]
خومارشکێن
قەترەتکێن
تکتکێن، ئاودزەک [ئامرازی ئاو تکاندن، شڕیقە]
قەڵاشکێن
[ (تۆپی قەڵا ڕووخێن)]
ماڵ بشکێن
ماڵ پشکێن: گەڕان لە ماڵان بۆ شتێک.
چوکڵەشکێن
خومەشێونه، بشێونەیی. [دووزمان، ئاژاوەچی]
چەکەره شکێن
هەڵەوگەڕانن. [(هەڵگێڕانەوەی تۆوی کوولەکه یا گەرچک له کاتی چەکەره کردندا بۆ بەهێزبوونی.)]
کۆتەشکێن
[ (ئامرازێکی سۆبەیە کە دەیکوتن بە ئێزنگی ناو سۆبەدا هەتا بسووتێت)]
کەشکێن
[چێشتی کەشکان]