تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەنیشکی
دۆتی [کچێتی]
کەنیشکی
بن [کچێنی]
کەنیشکی
کەنیشکی چاو [گلێنە (خاڵی ناوەڕاستی ڕەشێنەی چاو)]
گاوڵکی
چاواردەسوپا [گاگۆڵکێ (ڕۆشتنی مندال بە دەست و پێ)]
گاوەکی
[جۆرە ئاسەڕێکە (ئاسەڕی گاوەکی]
گوێچکی ئێشە
[گوێ یەشە: ئێشانی گوێ.]
یەکجارەکی
یەکهەو، پاجا. [یەکجاری، یەکجارە، بە جارێک]
یەکی بوو یەکی نەو
شایەتمانی سەردەمی پێش ئیسلام بووە کە لە تاک بوونەوە بەرەو فرەیی دەچن و پاشان لە فرەییەوە بەرەو تاک بوون دەگەڕێنەوە، بەم شێوەیە :((یەکێ بوو یەکێ نەبوو.)) واتە:بنچینەی بوونەودەر یەکێک بوو، بەڵام یەکێک هیچی پێناکرێت و هاتنەدی بوونەدەر پێویستی بە فرەییە. ((لەخوا گەورەتر کەسێ نەبوو)).واتە : لە نێو فرەییدا کەس لە خوا گەورەتر نەبوو چوونکە بەسەر هەمووشتێکدا زاڵ و بە دەسەڵات بوو.((کۆسە مرد کەفەنی نەو)) مەبەست لە کۆسە باوە ئادەمە کە لە کاتی مردندا کفنی نەبووە، چونکە ((کفن لە کاشان بوو)) واتە: کفن لەم دواییانەدا لە شاری کاشان دروست دەکرا و لەم کاتەدا کاشان و ..۱ لە ئارادا نەبوو. ((کاشانیچ ڕێگەبەنان بوو)) واتە : ڕێگەیەک نەبوو بچێتەوە سەر کاشان. ((دایان نیا جێگە نەو)) ئادەمیان لەسەر زەوی دانا بەڵام جێگایەک نەبوو کە ئادەم بپارێزێت. ((هەڵیان گرت ڕێگەنەو.)) واتە : هەڵیان گرت کە بیبەن بۆ شوێنێک بەڵام شارەزای ڕێگەکە نەبوون، ناچار (( نیانە تاق چاوی زاق)) واتە: لە ناو تاقدا دایان نا و چاوەکانی زاق بوون. مەبەست لەم ڕەستانە ئاشکرا کردنی دەسەڵاتی خودا و بێهێزی و بێ دەسەڵاتی مرۆڤە لە سەرەتای هەموو چیرۆکێکدا دووپاتیان کردووەتەوە.