تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بێوەژن کۆشی
دانیشتن به لای مناڵەوه به بێوەژنی.
کۆشس
کۆشش، کۆپشەوە، دەسوپا، هەوڵ، تەلاش، داکۆکی، کۆشین [تێکۆشان]
کۆشک
کاخ، باڵەخانە [قەسر]
کۆشکەڵان
تەپاڵدان [جێگە تەپاڵەی زەخیرە کراو بۆ زستان (لە سەنێر دروست دەکرێت)]
کۆشین
هەوڵ دان، تەلاش کردن، دەسوپاکردن، پەلەکوتێ، پەلە قاژێ، پەل وەشانن، کۆشس کردن [تێکۆشان]
تێکۆشین
کۆشین، تەقالادان. [هەوڵدان]
دزکۆشکە
دزگا، لەکۆ.[حەشارگەی دزان.]
لاکۆشکە
کەراوکۆشا
کڕوکاش، کڕوکاشکار [هەوڵدان، هەوڵدەر (تێکۆشان، تێکۆشەر)]