تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕوینە کفت
وشکبوون.[هاتنەوەیەک]
کفت
نشس، خۆرد، نیشتنەوە، نیشتاو (چوگەسەفت) [هاتنەوەیەک. کشانەوەی ئاو
کفت
[پاشگرێکە مانای تێهەڵساوراو دەدات، وەک: زێڕ کفت] (تەلاکفت)
کفت
لمت، ماسە [لم]
کفتوکۆ
گژوبژ، قرچوبەم [سفت و شل، هاتنەوەیەک و کشان]
کفتە
[خواردنێکە بە قیمە و لەتکە و برنج دروست دەکرێت]
کفتە ناوتاوەیی
کفتە تاوەیی [کفتەی سوورەوەکراو]
کفتەشۆروا
[کفتە شۆربا: چێشتێکە]
کففە
قژژە، کەف کردن [فیچقە کردن، دەنگی فیچقە کردن (وەک: دەنگی دەرپەڕینی خوێن لە قوڕگی ئاژەڵی سەربڕاوەوە)]
فیکفیکە
فیقفیقە [شاور، فیکە]
نوقرەکفت
[ڕازێنراو بە زێو.]
هەڵکفانن
لەفولوڵ کردن. [بە ئەسکۆی هەڵشێواندنی چێشتێک کە هەڵدەچێت]
هەڵکفیان
کەف کردن، کفە کردن. [هەڵچوونو کەف لێڕژان]
واکفت
گەڕانەوی نەخۆشی
کەوچکفەڕش
سەنگفەڕش [بەردڕێژە، چەوڕێژە]
سەکف
سکف، سەربەران [سەردەرانە]
کەیکف
[کێفک (درەختێکی بەناوبانگە کەوچک و ئامرازی تری لێ دروست دەکەن)]