تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



لەلە کردن
دابڕین. [(خەت خەت کردنی دار بە شتی تێژ، بع نموونە: بۆ تۆمار کردنی ژمارە)]
لەنگ کردن
وێسان، مەنەر کردن، لادان. [وەستان، مانەوە]
ماش کردن
پەنگەوخواردن، وێسان، مەن کردن، مەنەر کردن. [پەنگ خواردنەوە (وەستان و زۆرهێنانی ئاو)]
مان کردن
پیش کردن، قین کردن، گەی گرتن.[ پێ داچەقاندن ونەڕۆشتن]
موتەزەممین کردن
موهەییا کردن
ئامادە کردن. [خۆ تەیار کردن بۆ کارێک. (بۆ نموونە بۆ سەفەر)]
مووش کردن
بێدەنگ بوون. [(وسکت بوون لە ترسا)]
مووچرک کردن
تەزپیاهاتن. [تەزوو پێداهاتن]
مووچە کردن
مۆر کردن
مۆمین کردن
مۆمنایی کردن. [(ساوینی مۆمیایی بە لەشی مردوودا)]
مەحفەو کردن
پووچەوکردن، لەناوبردن، لابردن، نابووکردن. [لەبەین بردن، تیابردن]
مەهار کردن
پەردەی نێوان هەردوو کونەلووتی تاوانباز کون دەکەن و پەتێکی پێوە دەبەستن و بەم شێوەیە بە کۆڵان و بازاڕدا دەیگێڕن.
ناڵ کردن
[ناڵ بۆ یەکسم کردن.]
ناڵ کردن
ساف کردن. تاشین. [دادان (تاشینی بنی تیر، یا ساف کردنی ئەملاولای تیر.)]
ناڵ کردن
[بەرەوڕوو وتنی کەمو کورتی کەسێک.)]
نۆش کردن
نۆشین، هەڵنۆشین، هەڵقۆڕانن. [خواردنەوە]
نەرم کردن
شلەو کردن. [شل کردنەوە]
هێدی کردنەوە
هێدیەوکردن، هێمنەو کردن. [هێواش کردن]