تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاوڕووت کردن
پاککردن. [خاوێنکردن. [خاوێنکردن: لێکردنەوەی پەڕی مریشک و باڵندە بە هۆی ئاوی کوڵاوەوە].
ئاوێزان کردن
هەڵکێشان. [هەڵواسین]
ئاڕایشت کردن
بەزەککردن، دەق دان، ڕازاننەوە. [ڕازاندنەوە]
ئاڕایشت کردن
بەزەککردن، خۆ لەدەقدان. [خۆ ڕازاندنەوە]
ئیلتیفات کردن
لاکردنەوە، بەرکردن، هەواڵپرسی. [ئاوڕدانەوە، بایەخپێدان]
ئەخم کردن
ئەدا کردن
بەجێگە هاوردن. [بەجێهێنان. وەک: نوێژ].
ئەدا کردن
دانەوە، کارسازیکردن، جێگەبەجێگەکردن، جێوەجێ کردن. [گێرانەوە، ئەنجامدان]
ئەداوە کردن
گوتنەوە، واوێژکردن. [دووپاتکردنەوە]
با کردن
ماسین، پەنەمین، [ئاوسان]
با کردن
ماسین، پەنەمین، قین کردن. [ئاوسان. پیش خواردنەوە(ئیدیۆمەلەتووڕەبوون )]
با کردن
فیزکردن. [لەخۆباییبوون (ئیدیۆمه.)]
بار کردن
باربەنی، کۆچ. [بارگە تێکنان، گواستنەوەی کۆمەڵێک مرۆڤ لە شوێنیکەوە بۆ شۆێنێکی دیکە.]
باڵا کردن
هەڵچوون، گەشەکردن. [گەورەبوون]
بیرەو کردن
پەژاره. [پەرۆشی (یاد کردنەوەی ڕابردوو.)]
بێدەنگ کردن
بێ¬سەدا کردن، ئارام کردن. [بێ¬قسه کردن، چرکه ڵێبڕین]
بەخۆی کردن
بەخێوکردن، بەناوهاوردن، خوێداریکردن. [پەروەردەکردن، بارهێنان]
بەرباد کردن
توونا کردن، تەفروتوونا کردن، لەناو بردن. [لەبەین بردن، تیا بردن]
بەرخورد کردن
گەیین، تووش بوون. [ڕووبەڕووبوون]
بەرزەو کردن
بوڵونەو کردن، هەڵدان. [بلند کردن، ساز کردن، بەرپا
خۆ کردنه ژێر ئاو
ژێر ئاو ڕووین. [قوڵته خواردن]
هێدی کردنەوە
هێدیەوکردن، هێمنەو کردن. [هێواش کردن]
هێدی کردنەوە
هاڵەو کردن، هێمنەو کردن. [هێور کردنەوە، داسەکاندن]
کردنەوە
شکانن [شکاندن، لەت کردن (وەک دار کردنەوە)]
کردنەوە
کردنەوە
واز کردن [ڕایی کردن (وەک: کردنەوەی گرێ یا قفڵ)]
کردنەوە
شکانن [هەڵوەشاندن (وەک: ڕۆژوو کردنەوە)]
کردنەوە
شیەوکردن، [شی کردنەوە]
کردنەوە
دورووس کردن، ساز کردن [دروست کردن، بنیات نان]
جێگەکردنەوە
جێگە دان. [نیشتنەجێ کردن]
سەرلێکردنەوە
سەرکردنەوە، سڵەمێنەوە [تێڕامان، ڕەوینەوە، داچڵەکێن]
سەرکردنەوە
سەر هاوردن و بردن [تێڕامان، لێکدانەوە]
لاکردنەوە
[ئاوڕدانەوە]
لێکردنەوە
جیاوە کردن. [جیاکردنەوە]
پاکردنەوه
پاگوشایی. [(بانگهێشتنی کەسێک که خۆی له هاتن دەپارێزیت.)]
چاو نەکردنەوه
ئاسووده نەبوون، بەڵەد نەبوون. [بێ¬دەرفەت بوون، نەشارەزا بوون]
چاوکردنەوه
شارەزا بوون، بەڵەدبوون. (چاو و دەمی کردگەسەو.) [ئاگادار بوون]
ئازادکردن
بەرەڵاکردن. [ڕزگارکردن]
ئافەریدەکردن
درووسکردن. [بەدیهێنان]
ئامادەکردن
تەیار کردن، قومراخکردن. [حازرکردن]
ئاوهەڵکردن
ئاوگرتن، ئاوداخستن، ئاوداشکانن. [ئاوبەردان بۆ سەر زەوی].
ئاوکردن
تاواننەوە. [تواندنەوە]
ئاوکردن
شوڕاوە کردن. [داڕژان(ی فرمێسک لە چاو.)]
ئیعتنانەکردن
باک نەبوون، پەروانەکردن، پەک نەکەفتن، نەترسان. [دەربەس نەهاتن، بایخ پێ نەدان]
ئەختەکردن
خەسانن. [خەساندن: گون دەرهێنان]
ئەسپەردەکردن
سپاردن، سپەردەکردن. [بە ئەمانەت دانان. ناشتنی مردوو، بڕینی ڕێگە]
ئەشکەڵەکردن
ئەشکەنجەکردن، ماوشدان، چێوجەڵەنیان. [مەنگەنەکردن، فەلاقەکردن، سزادان]
ئەنجەکردن
پلکردن، جنین، وردکردن. [ئەنجنین]
ئەنعادکردن
پشتەوکەفتن، پێنەهاتن، ڕووگەردانبوون. [نکۆڵیکردن]
ئەنووختەکردن
نووتەکردن، نیاتەکردن. [پاشەکەوتکردن]
ئەڵقاویزکردن
دارکێشان، پەت هەڵخستن، داردان. [لە سێدارەدان]
ئەڵەفەکردن
دەسەکردن. ئشکیلکردن. [دەستەکردن. پێوەندکردن]
باتڵەوەکردن
پووچەوکردن، لەکارخستن. [هەڵوەشاندنەوه، پووچەڵکردنەوە]
بادەرکردن
هەوا دەرکردن، بادان (بۆ نموونه: خیگه، کەبا ئەدات. )]
بانگکردن
چڕین، دەنگکردن. [گازکردن]
بانگکردن
قاوکردن، قوولانن. [قیڕەقیڕ، هەراکردن]
باڵ فشەوەکردن
باڵەشۆڕی، پەلەپسکێ. [باڵ شۆڕ کردنەوەی باڵنده.]