تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژێرەوبوون
[(وازهێنان لەگریان.)]
ژێرەوژوور
[سەرەونخوون (وێرانبوون)]
ژێرەوکردن
شاردنەوه. [وەشارتن، حەشاردان، داپۆشین]
ژێگیر
ئەنگوسیله. [ژێگر: ئەنگوستیلەی سەر پەنجە کە ژێی کەوانی پێ دەگرن.]
ژێڵ
[(گوڵی دارمێو.)]
گلێنە ژێر پاکردن
هەڵ خڕانن. [سابوون لە ژێر پێ دان، فریو دان]
گورزە ژێر بەرێ
[جۆرێکە لە یاری «گورزان».]
ئاوپژێن
ئاوپاش. [ئامرازی ئاوپرژێن].
ئاوژێرکا
کوڵەبنە، کوڵەوەیوا. [کوڵەوەیباب (ئاژاوەگیر. گورگبوون لە پێستی مەڕدا.)]
باژێڵه
[باژڵە(زیپکەگەلێکە لە لاشە و پێی منداڵ دەردێت.)]
بەرەوژێرکه
بەرەوژێر، بەرەوژێره، بەرەوخواره، بەرەوخوارکه، [ڕووەونشێو]
بەژێرا دان
بەرزەو کردن. [بەرز کردنەوه (بۆ نموونه: بەرزکردنەوەی ددەانی کۆن له لایەن ددانی نوێوه.)]
تەڵبژێن
هەڵبژنیاگ. [هەڵبژێردراو]
دوژێن
جوێن، خراو، ناشایستە، ناسزا، دژمان، خوسن.[جنێو]
دوژێن دان
جوێندان، خراو وتن، خوسند ان، باوگەرەبازی،باوکبازی... [جنێو فرۆشتن]
دوژێن فرۆش
خراووێژ، دەم لەق.[جنێوفرۆش، دەمپیس]
دەمەوژێر
سەرەوژێر، سەربەرەوخوار.[سەرەوخوار، سەرنخوون، وەرگەڕاو]
سەروژێر
تاتی [بزوێنی پیتەکان]
سەرەوژێر
سەربەرەوخوار [سەرەوخوارکە]
شوکرانەبژێری
بەخ، شادکامی [خۆشحاڵ بوون بە گیروگرفتی خەلکی]
مژێن
چەکێن، مژ. (شیرمژ) [مژەر]
هاژێلە
کووژەکە. [جۆرە مووروویەکە. (کووژەکەی ورد)]
هاڵەژێڵ
ژێڵ. [(گوڵی بەرسیلە.)]
هەڵبژێن
بژێن، هەڵچن. [هەڵبژێر (ناوی بکەرە)]
پالەژێردەرچوون
گلیان، خزیان، کەفتن. [گلان، کەوتن]