تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژێره
[شتی ژێرین. (بەرانبەری<<سەره>>.)]
ژێرهار
[بەردی بنەوەی ئاش.]
ژێرپاکردن
پاماڵکردن. [پێشێلکردن، خستنەژێر پێ.]
ژێرچناکه
[ژێرچەنه، غەبغەبه]
ژێرچناکەدان
[بەمشتەکۆڵ لە ژێرچەناکەدان.]
ژێرچناکەی کەڵەشێر
[(دوو گوڵنگەی ژێر ملی کەڵەباب.)]
ژێرچەم
هاوپشته. [وشەی دواکەوته، وشەی پەیڕەو. (وەک: سێو و مێو.)
ژێرکراس
[بەرگێکی نەرم کە لەژێر کراسەوە لەبەر دەکرێت.]
ژێرکەفتن
[کەوتنە ژێر، دۆڕاندن لەکایدا.]
ژێرکەن
لادڕگه، کەوەرگ. [لادڕ، بوودڕ (قڵیشی ژێر بەرد.)]
ژێرگ
[ژێروو، ژێرین، خواروو]
ژێرەخەر
[ڕایەخ (وەک: فەرش و دۆشەکه.)]
ژێرەوبوون
[(وازهێنان لەگریان.)]
ژێرەوژوور
[سەرەونخوون (وێرانبوون)]
ژێرەوکردن
شاردنەوه. [وەشارتن، حەشاردان، داپۆشین]
ئاوژێرکا
کوڵەبنە، کوڵەوەیوا. [کوڵەوەیباب (ئاژاوەگیر. گورگبوون لە پێستی مەڕدا.)]
بەرەوژێرکه
بەرەوژێر، بەرەوژێره، بەرەوخواره، بەرەوخوارکه، [ڕووەونشێو]
بەژێرا دان
بەرزەو کردن. [بەرز کردنەوه (بۆ نموونه: بەرزکردنەوەی ددەانی کۆن له لایەن ددانی نوێوه.)]
شوکرانەبژێری
بەخ، شادکامی [خۆشحاڵ بوون بە گیروگرفتی خەلکی]
پالەژێردەرچوون
گلیان، خزیان، کەفتن. [گلان، کەوتن]