تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ژار
ژەحر، ژار، زار. [ژەهر]
ژاردان
دەرمانخوارد. [ژەهر پێدان].
ژارماسی
مەرگەماسی، کۆچووڵه. [گیایەکه.]
بژاردن
تاوان دان، بژارەدان. [زیان دان: قەرەبووکردنەوەی هەڵه.]
بژاردنەوه
خەو گەڕاننەوه. [گێڕانەوەی خەون]
بژاره
بژار، خۆدۆزین، خۆخۆرانن. [پشکنین، پاککردنەوە]
بژاره
تاوان. [جەریمه، زیانانه: قەرەبووی هەڵه.]
بژاره
[وەرگێڕان، تەرجمە]
بژارکردن
بژارەکردن، دۆزین، خۆرانن. [پشکنین، پاککردنەوە(بۆ نموونه: خۆدۆزینی مریشک بۆ لابردنی ئەسپێ.)]
بژارکردن
پاکەوکردن. [(پاککردنەوەی کێڵگە یا باخ لە گیای هەرز هەتا زەرعاتە کە باش گەشە بکات.)]
قۆلانچەژاردارە
قۆلە ژاردارە [قۆلانجە ژارە، قۆلانجە نەخشینە]
وەژاره
پەژارە. [خەموخەیاڵ]
پەژاره
پەرۆش، ئەننو. [خەفەت (بیرکردنەوه له خەمگەلی ڕابردوو.)]
پەژاره
بیروه کردن، هۆشەو کردن. [یاد کردنەوەی ڕابردوو. (کەوتنه ناو فکر و خەیاڵ.)]
بژار
دۆزین، بژاره، خۆرانن. [پشکنین. پاککردنەوه. (بۆ نموونه: خۆ دۆزینی مریشک.)]
بژار
[(گیای خراپ کە لەناو زەراعاتدا دەڕوێت و هەڵیدەکەنن.)]
هەژار
گەدا، بێ نەنوا، بێ کەس. [فەقیر، نەدار]