تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەشبەڵەک
ژن و پیاگ.[ئافرەت و پیاو (کە لە هەڵپەرکێدا تێکەڵ دەبن.)]
ڕەشتاڵە
ئەسمەری مەیلەوڕەش.
ڕەشتن
ڕەژتن، کڵە کێشان.[ڕشتن، کلە کێشان]
ڕەشتنەوە
ڕەژتنەوە، داگرتن.[داپۆشین، جێکردنەوە، گشتگیری]
ڕەشتی
کێش، کێشباف.[شەدە، مشکی (دەسماڵی هەورێشمی خەت خەت کە دیپێچن بە سەردا.)]
ڕەشمار
سیامار.[(ماری سیا ڕەنگ)]
ڕەشماڵ
سیاماڵ، دەوار.[تاوڵ، چادر، کۆن]
ڕەشوبازگ
ڕەشبەڵەک.[ڕەشباز، بەڵەکی ڕەش و سپی]
ڕەشوڕووت
ڕەشوڕووت کردن
ڕەشپۆش
قەڵاخی پۆش.[ئازیەتبار، جلوبەرگ ڕەش.]
ڕەشکار
ڕەشبام.[ڕەشتاڵ]
ڕەشکە
تۆڕێکی جەواڵ ئاسایە وەکوو داو دەیتەنن و کا و ئاڵفی پێ دەگوێزنەوە.
ڕەشکەن
ڕەشایی.[(پەڵەی ڕەش لە کێودا کە بەفرەکەی دەچێتەوە.)]
ڕەشکەوگ
ڕەشکەوە، بازگ، بۆرچین.[ئەبڵەق، دووڕەنگ]
ڕەشۆکی
شینکە، سەرپڕ.[جۆرە تفەنگێکە. (تفەنگی ڕەشۆکی.)]
ڕەشی
سووکەڵە ناوی «موحەممەد ڕەشید»ه.)
ڕەشی
بوڵون، بەرز، باڵابەرز.[بەژنبەرز]