تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەزڵە
مازی.[(بڕبڕەی پشت.)]
ڕەزڵەپێچ
گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت. (بە یونانی «ستاریون»ی پێ دەڵێن.)
ڕەزێڵ
چەپەڵ، کەنس، کەنەفت، نەگریس.[ڕسوا، بێ ئابڕوو]
ڕەزەڵخوا
بۆ خوا.[بۆ خاتری خوا. (مەحزی ڕەزای خوا.)]
ڕەس
پاشگرێکە (وەک: دادڕەس. بە تەنیا بەکار ناهێنرێت.)
ڕەسا
بڵون، درێژ.[پڕاوپڕ]
ڕەسایی
پیاگەیین، بەشکردن.[بەسبوون]
ڕەسخ
ڕوەو کوچک.[بەرەو بێگیان چوون (گیان لە شێوازی مرۆڤەوە بچێتە شێوازی ئاژەڵ، پاشان ڕووەک، پاشان بێگیان.)]
ڕەسم
یاسا، باو، ڕەوشت، ڕا، شێوە.[دابونەریت]
ڕەسم
شێوە.[نیگار (نیگارەی ڕەنگ نەکراو لە هونەری نیگارکێشاندا.)]
ڕەسم کێشان
شێوە کێشان.[نیگارکێشان]
ڕەسمکێش
شێوەساز، شێوەکێش، شێوەنوویس، شێوەنگار.[نیگارکێش]
ڕەسمی
عادەتی، ئاسایی (وەک: برنجی ڕەسمی.)
ڕەسمی
خزمەتکارێک کە دەسنوێژ ناشکێنێت.)
ڕەسووڵ
فرسادە، کەس.[نامەبەر، پەیامبەر، نێراو]
ڕەسید
وەسڵ (بەلگەی گەیشتنەجێ.)
ڕەسیدەگەری
واڕەسی، پیاگەیین.[لێکۆڵینەوە، پشکنین]
ڕەسین
ڕسگاری.[ڕزگا بوون، خەلەستن]
ڕەسین
گەیین.[گەیشتن (وشەیەکی گەڕووسیە.)١]
ڕەسێن
ڕەسان.[گەیەنەر، ڕاگەیەنەر]