تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنگڕەزخانە
[جێگەی ڕەنگڕێژی.]
ڕەنگڕەزی
[ڕەنگکردنی پارچە و جلوبەرگ.]
ڕەوڕەوە
ئامرازێکی پێچکەدارە بۆ فێرەڕۆیشتن بوونی منداڵ.
ڕەپڕەپان
تەپتەپان، تەپەتەپ.[دەنگێکە (وەک: دەنگی هەڵبەز و دابەز لە سەرباندا.)]
ڕەپەڕەپ
تەپەتەپ، خرپەخرپ، خورپەخورپ.[لێدانی زۆر(دووبارە بوونەوەکەی لە بەر زۆر بوونیەتی.)]
ڕەگاوڕەگ
ڕەگواڕەگبوون.[هەڵگەرانەوەی ڕەگ.]
ژنەڕەنگه
بلەکناچێ. [ژنانی، خلەژنانی]
کوچک بنەڕەت
[بەردی بناغە، گابەرد]
کوڕەئوڵاغ
هۆڵی، هۆڵی کەر [جاشەکەر]
کوڕەزاک
نەوە، نەتەوە، وەچەزا، نەویرە [کوڕەزا]
کوڕەپا
پاکوڕە [بێچووی کوللە]
کڕەکڕ
کڕە [کڕەی زۆر (وەک دەنگی ئاش، دووبارەبوونەوەکەی لەبەر زۆربوونیەتی)]
کەلەوەرڕەش کردن
دزی کردن [بە دزیەوە شت بردن]
کەڕەت
کەشە، جار، وارە [ڕا]
کەڕەنا
بۆڕیە [جۆرە شەپوورێکە]
کەڕەواڵە
هەوێردە [باڵدارێکە (تورک پێی دەڵێن بەلدەرچین)]
کەڕەپۆ
کەڕەپوو، لۆخ [بەری ڕوەکێکە، خۆی لە قامیش دەچێت و بەرەکەی لە وردە پەموو. (لە عەرەبی بە لۆخ دەڵێن :قصب، کەڕەپ]ۆ بەری لۆخە کە بە دەست شی دەکەنەوە و لەگەڵ هەویری خۆڵەمێش قسڵآودا تێکەڵی دەکەن)]
کەڕەک
قاپووت، فەرەجی [فەرەنجی، کەپەنک]
کەڕەکیفە
پەژمینە [ (تەمێکە لەسەر کاکڵی بستە و گوێز و بادام و تاڵ و توند و خراپی دەکات)]
گوللەڕەس
وزە، تیرڕەس. [ئەو مەودایە ی کە گوللەی هاوێژراوی دەگاتێ.]