تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەواج
برەو.[بازاڕ گەرمی]
ڕەوان
شل، خڕ.[گەورەتر لە ئەنازە. (بەرانبەری «گیر».)
ڕەوان کردن
ڕەواندز
دەبابە(«تانک»، قەڵای ڕەوان.)
ڕەوانن
ڕەمانن، تارانن، ترسانن.[تەرە کردن، سڵەماندنەوە]
ڕەوانن
ڕەواننەوە، گوشادەو کردن.[بڵاو کردنەوە (وەک: ڕەواندنەوەی پزووی شەڕواڵ.)]
ڕەواننەوە
واز کردن. [بڵاوە پێکردن (وەک: ڕەواندنەوەی هەور.)]
ڕەوانوێژی
گیانناسی، دەروونزانی
ڕەوانی
دیرەکی میچ. (داری بنمیچ)
ڕەوانی
باڵاڕەو.[پەنجەرەیەک کە هەڵدەدرێتەوە. (پەنجەرەی عورووسی.)]
ڕەوز
بگار، ڕێواز، ڕێگە.[بوار، ڕێباز (ڕاگوزەری نێچیر.)]
ڕەوشت
ڕا، ڕێگە، ڕەفتار، یاسا، ئایین. پەیکەرە.[ئاکار، شێواز]
ڕەوق
قلەت، کوڵفتی، ڕێس.[ئەستوورایی، قەبارە]
ڕەونج
سماقە.[ڕەقیتە، ڕەقبوونی لەش بە هۆی سەرما بوونەوە.]
ڕەونە
ڕەوەن، ڕێبگار، ڕێگەڕەو.[ڕێبوار، خێڵەکی، ڕەوەند]
ڕەونەق
ئاو، ئاوڕوو، ڕەواج.[باقوبرین، شەوق، ئابڕوو، برەو]
ڕەوڕەوە
ئامرازێکی پێچکەدارە بۆ فێرەڕۆیشتن بوونی منداڵ.
ڕەوگ
ئەسپ و ماین. گاگەل.[(ڕەوکە ڕەوە ئەسپ یا مایین یا وشتر یا گا.)]
ڕەویانەوە
بەربوون.[بڵاوبوونەوە (وەک: ڕەوانەوەی پزووی شەڕواڵ.)]