تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنگڕەزخانە
[جێگەی ڕەنگڕێژی.]
ڕەنگڕەزی
[ڕەنگکردنی پارچە و جلوبەرگ.]
ڕەنگی پەڕی
ڕەنگی پێ نەما، ڕەنگی نەما.[ڕەنگی بزرکا. (لە ترسا یا بە هۆی ئاشقبوونەوە.)]
ڕەنگە
شایەد.[لەوانەیە]
ڕەنە
ئامرازێکی دارتاشیە. (ڕەندەی دارتاشی.)
ڕەنە
ئامرازێکی ڕنینە لە مەتبەخدا.
ڕەنەدان
ڕەنە کردن.[ڕنە کردن، ڕەندە لێدان]
ڕەها
بەرەڵا، ئازاد، بەر، ڕسگار.[ڕزگار، سەربەست]
ڕەها بوون
بەرەڵا بوون، ئازاد بوون، بەربوون، ڕسگاربوون. [ڕزگاربوون، سەربەستبوون]
ڕەها کردن
ڕەهایی
بەرەڵایی، ئازادی، ڕسگاری.[ڕزگاری، سەربەستی]
ڕەهن
گرەو.[بارمتە]
ڕەهێڵە
شەسس، لێزمە، لێزم.[ڕێژنە، تاوە باران]
ڕەهەن
... کارێز. زێراو.[جۆگە ئاوی لە ژێر زەوی دەهێنراو. هەروەها: زێراب، ئاوەڕۆ]
ڕەهەنە
تەرە، وێڵ.[ڕەهندە، دەرکراوی چۆڵگەڕ.]
ڕەو
ڕەم.[سڵ]
ڕەوا
ڕجوا، شایسە[شایان، شیاو]
ڕەوا
بەراوەردە.[جێبەجێکراو، بە جێهێنراو (وەک: فەرمانڕەوا.)]
ڕەوا بوون
بەراوەردە بوون. [جێبە جێبوون]