تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕەنج
ئازار.[ئێش و ژان]
ڕەنجانن
ئاڵۆز کردن، ئازار کردن.[دڵشکاندن، ناڕەحەتکردن]
ڕەنجش
دڵڕەنجی، ئاڵۆزی.[زویری]
ڕەنجیان
دڵڕەنجبوون، لالووتبوون، ئاڵۆزبوون.[دڵشکان، زویربوون]
ڕەنجیاگ
دڵڕەنج، لالووت، ئاڵۆز.[دڵشکاو، ناڕەحەت]
دڵڕەنج
ڕەنجیاگ، دڵڕێش.[دڵشکاو]
زووڕەنج
زووتۆر، جڕجۆنگانێ. [لووتن، دڵناسک]
سوارەی شەتڕەنج
[بەرانبەر پیادە لە یاری شەتڕەنج دا]