تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕێزە
وردە.[لەتوکوتی هەرشتێک.]
ڕێزە
تک، چک، چۆڕ، کەم.[تنۆک (کەمووکەی شتی تراو.)]
ڕێزە
باڕێزە، وردە.[باوەرێن]
ڕێزە باڵدار
ڕێزە خاڵ.[جێگایەک کە زیخە وردەی زۆرە.]
ڕێزە خار
ڕێزە خاڵ، زربان.[ڕیخەڵان، زبران، بەردەڵان]
ڕێزە و پێزە
وردە و موردە.[ورتکە و پرتکە، لەتوپەت]
ڕێزەوڵ
وردە نان.[ورتکە نان بۆ تریتکردن.]
ڕێزەی لۆکە
کەمێ لۆکە.[تۆزێک لۆکە.]
ڕێس مل
ڕەوق مل، گۆپارە، گۆپاڵ. [ئەستوورایی گەردن.]
ڕێستن
بادان، ڕێسە، ڕێسین.[ڕستن]
ڕێش
زەخم.[برین]
ڕێق
لەڕ.[لاواز، ڕەقەڵە]
ڕێق
نەژد، نەرم.[نەرمی ژاکاو]
ڕێقوفێق
ڕێق، لەڕ.[لاواز، ڕەقەڵە]
ڕێنما
ڕانما، ڕێگەنما، نشانە.[ڕێنیشاندەر (بەردی ڕێنما.)]
ڕێنکە
مەنەر، وێسان، گردەوبوون. [لێک تۆپەڵبوون و وەستان. (کۆبوونەوەی هۆردوو کە لە ترسا نەوێری درێژە بە ڕۆشتن بدەن.)]
ڕێنکەدان
مەنەر کردن، گردەوبوون.[ڕێنکە (ڕاوەستانی کۆمەڵە خەڵکێک کە لە ترسا نەتوانن درێژە بە ڕۆشتن بدەن.)]
ڕێوار
ڕێبگار.[ڕێبوار]