تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چوار ڕوکن
چوار دیوار. [چوار لای کەعبه: ڕوکنی یەمەنی، شامی، عێراقی، حەجەرو لئەسوەد.]
ڕاس ڕوین
ڕواس
ڕیوی. [ڕوا (وشەیەکی گۆرانیە.)]
ڕوان
ڕەوان، خوێندنەوەی بێ گیر کردن. (دەرسەکەی ڕەوانە.)
ڕوان
ڕەوان، ڕۆییو، خوڕ (ئاوی ڕەوان.)
ڕوان
ڕاوار، ڕام.[خۆشڕەوت (وەک: ئەسپی ڕاوار.)]
ڕوانوێژی
ڕوان وتن. [ڕەوانبێژی، زمانپاراوی]
ڕوانین
نواڕین، وردەوبوون، تواشا کردن، سەرنجەدان.[سەیرکردن]
ڕوانە
بەدرەقە.[بەرێکردن]
ڕوانە
هەناریاگ، ڕوانە کریاگ.[نێردراو، شاندی]
ڕوانە کردن
بە درەقە کردن.[بەڕێکردن]
ڕوانە کردن
تەک کەفتن، لە تەکا ڕوین.[هاوڕێیی کردن، پاراستن]
ڕوانە کردن
هەناردن.[شاندن، ڕەوانە کردن، ناردن}
ڕواڵەت
ڕوو، دیدار.[دیمەن]
ڕواڵەتباز
ڕووساز.[ڕیاکار (مەراییکەر)]
ڕوایەتکەر
بوێژ، واگۆکەر.[وتارگێرەوە]
ڕوباعی
چواربەن.[چوارینە، چوارخشتەکی]
ڕوبع
چواریەک، چارەک.[یەک بەش چوار بەش.]
ڕوت
ڕاس، بێپەردە، پۆسکەنە.[بێ پێچوپەنا، ئاشکرا]