تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕووتەخت
داپۆشەری تەخت. (پەردەیە کە دەیدەن بە سەر تەختدا، بۆ بووک سوورە و بۆ مردوو ڕەش یا سپیە.)
ڕووتەن
زەوی بێ درەخت لە دارستاندا یا بێ گیا لە ناو چیمەندا یا بێ بەفر لە ناو بەفردا.
ڕووتەوکردن
داپڵۆسکانن.[ڕووتکردنەوە، داماڵین]
ڕووتەڵ
قووتەڵ، ڕووت، قووت.[بێ جلوبەرگ]