تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕوان
ڕەوان، خوێندنەوەی بێ گیر کردن. (دەرسەکەی ڕەوانە.)
ڕوان
ڕەوان، ڕۆییو، خوڕ (ئاوی ڕەوان.)
ڕوان
ڕاوار، ڕام.[خۆشڕەوت (وەک: ئەسپی ڕاوار.)]
به ژێر چاوەو ڕوانین
له ژێر چاوەوه سەیر کردن.
بەگؤشەی چاو ڕوانین
ڕوانوێژی
ڕوان وتن. [ڕەوانبێژی، زمانپاراوی]
ڕوانین
نواڕین، وردەوبوون، تواشا کردن، سەرنجەدان.[سەیرکردن]
ڕوانە
بەدرەقە.[بەرێکردن]
ڕوانە
هەناریاگ، ڕوانە کریاگ.[نێردراو، شاندی]
ڕوانە کردن
بە درەقە کردن.[بەڕێکردن]
ڕوانە کردن
تەک کەفتن، لە تەکا ڕوین.[هاوڕێیی کردن، پاراستن]
ڕوانە کردن
هەناردن.[شاندن، ڕەوانە کردن، ناردن}
گۆڕوان
زێدوان. [زێوان، گۆڕەوان]