تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ڕابەر
ڕانما، بەڵەد.[شارەزا، ڕێبەر]
ڕابەر ئوردوو
پێشقەرەوڵ، دێدەوان.[سەرەتای لەشکر]
ڕابەری
ڕانموونی، بەڵەدی.[ڕێبەری، شارەزاییکردن]
ئەڕابە
چەرخ، پێچکە، خرتەک، ئەڕادە، [تایەی عەرەبانە، تەگەرە]
دەرگەی قەڕابە
سەر، سەرە.[دەمەوانە، سەرقاپ]
دەڕابە
دەرگای دووکان کە چەند پارچەیە و لەملاولاوە لە یەک هەڵدەپێکرێن و کاتێک پارچەیەکی دەبەستن هەمووی دەبەسرێت.
شەڕابە
شیپ [گوڵنەی درێژ]
قوڕابە
[دەفری گەورەی شەڕاب]