تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



نیمە چڵ
نیمەکارە، ناتەواو. [نیوەچڵ، نیوەکارە]
چڵ
لەق. [لق]
چڵ
تڵ. [تڵه (سووتانەوەی برین.)]
چڵکاو
چڵپاو، قوڕاو، لیته، هەڕگاو. [قوڕ و لیته]
چڵاسک
چوڵوسک، چوڵۆسک. [چڵۆسک: داری نیوه سووتاوی گڕداو.]
چڵاو
چێشتی برنجی ڕۆن تێنەکراو. (پڵاوی وشک.)
چڵاوسافکون
پڵاوسافکون. [برنج پاڵێو]
چڵاوپەز
ئاشپەز. [چێشتلێنەر]
چڵاک
نەمام، دار. [ڕیشەی ناشتن، خەڵف (قەڵەم بێت یا لاکێش.)]
چڵم
چڵم لووت. [ئاوی خەستی کەپۆ.]
چڵمن
کەسی که هەمیشه چڵمی هەیه.
چڵمەلەته
کاکڵەی خۆنەگرتووی گوێز و ...
چڵه
ترووکه. (چڵەی چاو.) [چاو ترووکاندن (لێکدانی پێلووی چاو.)]
چڵوچێو
چوکڵه، چیکله. [چیکله، دڕکوداڵ]
چڵپانن
چەکانن، مژین. [شیر خواردنی منداڵ.)]
چڵپانن
ئاو خوادنەوەی گیانداری وەک سەگ و پشیله.
چڵپاو
چڵکاو، زڵقاو، قوڕاو. [قوڕ و لیته]
چڵپه
دەنگی ئاو خواردنەوەی گیانداری وەک سەگ و پشیله.)].
چڵپولێس
لێستن. [(لستنەوەی دەنگدار و به پەله.)]
چڵپەچڵپ
چڵپەی زۆر (دەنگی ئاو خواردنەوەی گیانداری وەک سەگ و پشیله.)
چڵک
زیرگ. [گەمار (پیسوپۆخڵی لەش یا جلو¬بەرگ.)]
چڵک
زووخ، کیم، ئاشۆ. [زووخاوی برین.]