تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



چوارچوار
چوار- کەس یا شت- له دوای چوار.
چوارچوار
شانزه. [چوار کەڕەت چوار، 4×4]
چوارچێوه
سکف. [ئەو چوار داوەی که شتێکیان له خۆ گرتووه. (وەک: چوار چێوەی دەرگە یا ئاوێنه.)]
چوارچەقەڵ
چوارهەنگۆڵه. [دەفری چوار دەسکه. هەروەها ئیدیۆمه له دەسەوسان بوون و بێهێزی.]
چوارڕێگان
چوارڕیان. [پێگەی دوو ڕێگەی یەکتربڕ.]
چوارگۆشه
چوارسووچ. [چوار کونج]
چواریەکبەر
ئەو کەسەی له چوار بەش یەک بەشی بەردەکەوێت. (بۆ نموونه: له بەروبوومی زەویدا.)
چوتورمه
تەوەره. [کارەسات]
چوتیان
ترازیان. [ترازان، چرکان]
چوخوڕ
چەم، ڕۆخانه. [ڕووبار]
چورت
پینەکی، وەنەوز. [خەوبردنەوه]
چورت
چورتکه. [چۆرت (ئامرزای ژمێره)ی جاران.]
چورتانن
ترازانن. [ترازاندن، چرکاندن (وەک: چرتاندنی پەلەپیتکەی تفەنگ.)]
چوقانن
لەرزاندن، دانەچۆقه پێکردن
چوقەی دڵ
کزەی دڵ، کورکیان، کوڵەی دڵ. [ئەپەڕی تاسه.]
چون
وەک، وێنه، جۆر، جفت. [چەشن، هاوتا]
چونوور
چنوور (گیایەکی بەناوبانگه.)
چونکه
چون. [چونکو، لەبەر ئەوه]
چووره پونگه
پنگی نەپشکووتوو