تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پۆڕش ڕوین
به پۆڕا ڕوین. [ڕابیته: چاو نوقاندنی سۆفیه کان بۆ پەیوندی کردن به شێخ و ڕۆحی پیاوچاکانەوه.]
پۆڕیان
گونجیان، چلیان. [ڕاست هاتن، گونجان]
پۆڵانیا
دەمەزەرد. [سەرنیا]
پۆڵک
پۆڵ، پۆل، تیپ، گەل. [دەسته (وەک: پۆلی باڵنده.)]
پەردەی ژێر پۆس
پێستی ناوەوه. (پێستی ناوەوه ی مرۆڤ یا ئاژەڵ.)
ڕەش پۆشین
قەڵاخی بوون.[ئازیەتباری]
<ڕاپۆرت>
گوزارش، خەوەر.[هەواڵ، خەبەری ڕووداو.]
<ڕاپۆرتچی>
خەوەرچی، هەواڵچی. پەنام نوویس.[هەواڵنێر، خەبەردەر]
باڵاپۆش
[جلوبەرگی سەرتاپا داگر.وەک: پاڵتۆ، عەبا...]
بەدپۆز
بەدسەکوت، بەدچێره. [بەدشکڵ]
بەرانپۆز
[لووت قنج]
تیکەپۆس
پۆسرپارە. [پارچه کەوڵ.)]
تەقەپۆق
تەقەتۆق (وەک: دەنگی تفەنگ.)
تەپۆڵکه
کرد ،تەپ [گردۆڵکه]
تەڕپۆش
خوەشپۆش. [جلوبەرگی باش لەبەر کەر.]
جلپۆش
داپۆشان. [داپۆشین به پارچە.]
حەپۆل
زل، زەلام، گەوره. [زەبەلاح]
خوڵەپۆت
خۆڵەپۆت. [خاکوخۆڵ]
خوڵەپۆتێ
خاکبازی. [خۆڵەپۆته، حەمامۆکێ]
خۆپۆشانن
خۆشاردنەوه. [خۆداپۆشین]
داپۆشان
پۆشانن، داشاردنەوە.[داپۆشین، شاردنەوە.]
داپۆشانن
داپۆشین، داپۆشان.[شاردنەوە بە سەرپۆش.]
دووپۆشە
دووقات، دوونهۆم
زرێپۆش
[(کەشتی ئاسنینی شەڕ.)]
زینپۆش
[سەرجلی زین.]
سپۆن
[ئەسپۆن: بنەگیایەکە کە جاران جلیان پێ ئەشۆرد (تورک پێی دەڵێن چوغان)]