تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپڵەک
تەپڵک ،پفەڵ ،فشەڵ. (وەک: هەڵتۆقینی کاگڵی دیوار که خەریکه دادەوەرێت یا زەوی پاڵ ڕووبار که ناو کەندڕی کردبێت.)
داپڵۆسکیان
داڕووتیان، ڕووتەو بوون.[لە سەرەوە بۆ خوارەوە لێکرانەوە و ڕاماڵران.]
دووپڵی
دووهۆیی، دووڕوویی، دووزوانی.[دووڕازی، ناڕاستی]
سپڵۆت
سەگ [سە، سپەڕ: گیاندارێکی بەناوبانگە]
سپڵۆت
[پیسی، گڵاو، ژێ دەمی سەگ]
سپڵۆتی
گڵاو، حەفتاو [قوڕاوی گڵاسوور بۆ گڵاوی دەرکردن]
سپڵە
پێنەزان، بەدنمەک [بێ ئەمەگ]
شتورگاوپڵنگ
وشترگاوپڵنگ [زەڕافە]
شوتورگاوپڵنگ
وشترگاوپڵنگ [ناتەبا، نالەبار (ئیدیۆمە لەبابەتی نەگونجاو)]
شەپڵاخە
شەپاڵە، چەپاڵە، زیللە [زللە، شەقەزللە]
شەپڵی شەپان
شۆڕ [فش و داهێڵراو]
هەڵپڵۆسکانن
مرانن، لەناوبردن، کوشتن. [مراندن، تیابردن]
هەڵپڵۆسکیاگ
مردگ، کوژیاگ. [مروو، کوژراو]
وشترکاپڵەنگ
زەڕافە.
وشکەپڵاو
کەتە، کەتەپڵاو. [پڵاوێک کە لەگەڵ لێناندا ڕۆتی تێنا کرێت]
پووشوپڵاش
پڵوپووش، پووش. [وشکه گیا]
پڵپڵه
پلپله، پپڵه (خشڵێکی ژنانەیەکه له ئەشرەفی یا شایی زیو دروست دەکرێت.
پێچوپڵوچ
چەپڵەڕێزان
چەپڵه لێدانی به کۆمەڵ.
ڕشتەپڵاو
برنج و ڕشتەی پێکەوە لێنراو.