تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پاچکه
پا، پایه، پاچەکه. [پێچکه (بۆ نموونه: پێچکەی کورسی.)]
پاچکه و ناوزک
پێ¬ و ورگ
پاچکەقورسی
پێچکەی کورسی.
پاچین
تاشین، هەڵپاچین. [(هەڵپاچینی لقی درەخت یا سەرتاشین.)]
پاچەقوڵی
پشتەپا، پادان. [پاشقول]
پاچەکه
پاچکه، پا، پاچه. [پێ (سەروپێ، کەلەپاچه)]
پاچەی شواڵ
دەرپاچه. [دەرەلنگ]
داپاچین
پاچین، تاشین، داتاشین.[بڕین لە سەرەوە بەرەو خوار بە تێخ و تەوراس و ... (وەک داپاچینی موو یا لقی درەخت.)]
دەرپاچە
پاچە.[دەرەلنگ (دەرپاچەی شەڕواڵ.)]
دەسەپاچە
هەوڵ، سەراسیمە.[پەشۆکاو، سەرلێتێکچوو]
دەسەپاچە
دەسەزرانی، وڵنگەواز.[دەستەوئەژنۆ، بێدەسەڵات]
دەسەپاچەبوون
دەسوپاگوم کردن، وڵنگەواز بوون، دەسەزرانی دانیشتن.[سەر لێتێکچوون. دەسەو ئەژنۆ دانیشتن]
لاچۆپاچۆ
شەلوپەت. [شەلەپاتە]
هەڵپاچین
لقوپۆ کردن، تاشین. [بڕین بە مقەست. هەروەها: لابردن بە تێخ. (وەک: هەڵپاچینی دەرخت یا تاشینی سەر)]
چوارپاچکه
هەر شتێکی چوار پێچکه. وەک: کورسی و مێز و ...
دارپاچ
تەوەرداس.[تەوراس]