تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



پار
کڵافه
پار
پارساڵ، پارەکه. [ساڵی پێشوو.]
پارازتن
پاراستن. [ئاگارداری کردن]
پاراو
تەڕ. [تەرچک، تێراو]
پاراو
بەراو، پایناو. [ئاوی (زەویەک که له خوار ئاوەوه بێت.)]
پارتی
لاکۆشکه، هەواخوا. [لایەنگر]
پارده
کەنەک، خەنەق، زێوار، دیوار. [خەنەک، دیواری کورت.]
پاردو
پاڵدر، ڕانەکی. [پاڵوو: گوریسی بن کلکی یەکسم.]
پارسه
گەدایی، سواڵ، لەتەچنی. [خوازەڵۆکی]
پارسەنگ
بەردێک که ترازووی پێ هاوسەنگ دەکەن.
پاره
داوی وڵاتی تورکیایه، چل پاره دەکاته یەک قرووش.
پاره
پووڵ. [دراو (هەموو جۆره دراوێک. وشەیەکی کرماجیه.)]
پاره
تیکه، کوت، پارچه، بڕکه، بڕ، جزم. [لەت، بەش]
پارهەڵکەر
خوێگل، کڵافەهەڵکەر. [پار کەر، کڵافەگر]
پارچ
پاچ. [قەزمه: قوڵنگی یەک دەم.]
پارچه
تیکه، کوت، بڕکه. [لەت]
پارچه
کووتاڵ، کاڵا. [قوماش]
پارچەفرۆش
بازرگان. [کووتاڵ¬فرۆش]
پارک
دەسگا، کۆشک. [قەسر]
پارکۆڵه
کۆڵه. [(بێچووی دوو ساڵەی بەراز و دڕنده.)]
پارکەر
کڵافەگر
پارۆ
تیکه. [پاروو، لوقمه (بۆ نموونه: پارچەیەک نان. وشەیەکی کرماجیه.)]