تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەڕە
گەفە، حەپە. [حەوحەری سەگ]
وەژاره
پەژارە. [خەموخەیاڵ]
وەژەب
بنگس، وەجەب. [بست]
وەک
وێنە، وار، ئاسا، چەشن، نەواخت، جۆر، وەکو. [چون، لەچەشن، لەوێنە]
وەک ئەو
وێنەی ئەو، ئەو ئاسا، چەشن ئەو، نەواخت ئەو، جفت ئەو. [چون ئەو، هاوشێوەی ئەو]
وەک بوون
هاوچەشنی، هاونەواختی، هاوجفتی، هاووێنەیی. [هاوشێوەیی]
وەکزانی
وازانی، وازانین. [بەراورد کردن و هەڵسەنگاندنی دوو شت بە یەکەوە.]
وەڵگ
گەڵا. [بەڵگ]
وەڵیفەت
مفتە، مفتە کی. [خۆڕایی، بەلاش]
وەڵیفەت
نیاز، سەرقەڵامانە. [(کرێی چیرۆکبێژ)]
وەی
ڕسپ، قۆرت، یاسیو. [ بەڵا، کارەسات.]
وەی!
ئای، ئۆف! [وتەی دەرد و ژان دەربڕینە]
وەیخڕ
شەڕخڕ. [شەڕ فرۆش]
وەیشوومە
بشێونە، کوڵەوەیوا. [مایەفیتنە، ئاژاوەچی]
وەیلان
وێڵ، توونا، سەرگەردان، دەربەدەر. [ئاوازە و بێ دەرەتان]
وەیەوگەڕێن
پەردەی وەوی
پەردوو: پەردەی بووک و زاوا.