تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قاڵاوەڕەشە
قەلەڕەشە [باڵندەیەکی بەناوبانگە]
قلێنچکەی پەلەوەر
قنچک [کلێنچکە]
قولتەخوەرە
ژێردەریایی [کەشتی ژێر ئاوگەڕ]
قوەت قەلب
دلێری، دڵداری، دڵقایمی [ورە، تینی دڵ]
قوەی باسیرە
سۆما، وێنایی، سۆمای چاو، هێز چاو، هێز دین [هێزی بینین]
قوەی بەرق
زۆر برووسکە [هێزی هەورەتریشقە]
قوەی جازبە
کێش، کێشایی، زۆر کێش، هێز کێشایی [کێشهێز: هێزی ڕاکێشان]
قوەی حافزە
بیر، هۆش [زەین]
قوەی دافعە
پەرت کردن، فڕەدەر، زۆر پەرت، هێز دوورەوخستن [هێزی پاڵپێوەنەر، هوروژم]
قوەی زایقە
چەشایی، چەشتن، هێز چەشتن، تام زوان [تام کردن، چێشتن]
قوەی سامیعە
ژنەوایی، ئەژنەوایی، هیز ژنەفتن [بیستن]
قوەی شەهوانیە
هۆک، هەوەس، مرخ، ئارەزوو [هێزی جووتبوون]
قوەی عاقڵە
زانست، زانایی، تێگەیشتن، مایەی زانین [ژیری]
قوەی لامسە
ساوایی، هێز ساوایی [هێزی بەرکەوتن]
قوەی موتەخەییلە
ڕاوێژ، بیر، زۆربیر [هێزی بیر کەردنەوە]
قوەی موتەسەوویرە
ئانگار [هێزی بۆچوون]
قوەی مودریکە
شەسس، زانایی، وێنایی، زانست [هێزی ناوزان]
قوەی مومەییزە
وینایی، شناسایی، هێزشناسین، هێز شناخت [هیزی ناسین]
قوەی نائیقە
گۆیایی، هیز وتن، هیز دەم [هێز ئاخاوتن]
قوەی نامیە
خێز، هێزخێز، هێزخێزیان [هێزی گەشەکردن]