تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



وەج
خاوە، شاخە، وەچە. [لکی لە لق دەرچوو. (لقی تازەی درەخت یا ڕوەک.)]
وەج
چووزە، چووز، چەکەرە. [چەقەرە]
وەج
سوو، بارە. [سوود، قازانج]
وەجاهەت
زەریفی، قەشەنگی، کەیلانی. [جوانی]
وەجێ
سووکەڵەناوی «وەجیهە» یە، ناوە بۆ ژنان.
وەجەب
بنگس، وەژەب. [بست]
وەجەعول مەفاسیل
جمگە ئێشە، دەردەجمگە، تیراوێژ. [جومگەژان]
ئەوەجە
بایس، گەرەک. (ئەوەجەی نییە، بایسی نییە، گەرەکی نییە. [نیاز، پێویستی]
قاوەجۆش
[دەفرێکە کە قاوەی تێدا دەکوڵێنن]
موتەوەجی بوون
وردەوبوون، پەرسساری کردن. [ئاگالێبوون، چاودێری کردن]
پاوەجێ
پاوەجێگه، پایدار. [جێگیر، دامەزراو]
پاوەجێ کردن
پاوەجێگه کردن. [جێگیر کردن، دامەزراندن]
کوناوەجە
کونا، کوناواجە، باجە، تەشاوی، کوناڕۆچن [کڵاوڕۆچنە (کونی سەربان)]