تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



کەرەوهەنگوێن
[خواردنێکە]
کەوێڵ
[کۆخ، کۆڵیت، خانووی بچکۆڵەی یەک چاوە]
گوڵ چاوێشە
[بەیبوونە، بابوونە]
گوێدرێژ
ئوڵاخ، کەر. [گوێرێژ]
گوێرەکە
گوێر، گۆرەکە. [گۆلک]
گوێرەکەسوورە
[خاڵخاڵۆکە (مێروویەکی سوورە، خاڵی ڕەشی پێوەیە، هێندەی مێشێک دەبێت، باڵی لە ژێر قەڵغانەکەیدایە.)]
گوێز
[بەری دار گوێز.]
گوێز
جووڵە، گل. (گلوگوێز) [بزووتن]
گوێزان
میشان. [تیلێن بە گوێز.]
گوێزەوان
[گوێزەوانە، گۆزەبانە (گوێز و مێوژ کە لە کاتی لەدایک بوونی کوڕدا بە خەڵکی دەبەخشن.)]
گوێل
مشت، دوومشت. [پڕ بە دەست یا پڕ بە هەردوو دەست بە قووڵکراوی. (لاگوێل یەک مشتە.)]
گوێنی
گەون. [پنجەگیایەکی دڕکدارە.]
گوێچکی ئێشە
[گوێ یەشە: ئێشانی گوێ.]
گوێچکە
گوێ. [ئەندامی بیستن.]
گوێچکە تەکانن
گوێداری، گوێچکەشل کردن. [گۆی گرتن]
گوێچکە زرنگیان
[گوێ زرنگانەوە: دەنگەدەنگ لە ناو گوێ هاتن.]
گوێچکە ماسی
[گۆش ماساو: جۆرە سەدەفێکە.]
گوێچکە مڵە
گوێ مڵە. [گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.]
گوێچکە نەلەقیان
نەترسیان. [نەترسان، گوێ نەدان، بێ باک بوون]