تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



گوڵ بەسەر
[گوڵسەر، گوڵقژ]
گوڵ خواردن
خڵەتیان، فریو خواردن. [خڵەتان، دەسبڕان]
گوڵ خەنە
[خونچەی گیای خەنە.]
گوڵ دان
گوڵ دان
گوڵ کردن. [گوڵ دەرکردن (وەک: گوڵ دەر کردنی دارگوڵ.)]
گوڵ زێوا
زێوا. [گوڵێکە.]
گوڵ عاشقان
[گوڵێکە.]
گوڵ مینا
مینا. [(گوڵێکی بەناوبانگە.)]
گوڵ مێخ
[(بزماری سەرپان.)]
گوڵ مێخەک
مێخەک. [گوڵێکی بچووکە.]
گوڵ مەخمەڵی
[(گوڵی زەرد کە پشتەکەی سوورە.)]
گوڵ مەشکە
گوڵ ڕۆن. [گوڵە بەڕۆنە: گوڵێکە.]
گوڵ نیلووپەڕ
[لولوپەڕ: گوڵێکە.]
گوڵ چاوێشە
[بەیبوونە، بابوونە]
گوڵ چراکرتن
[(قرتاندنی سووتووی پڵیتەی چرا.)]
گوڵ کردن
ئاشکرابوون. [دەرکەوتن (گوڵ کردن لە یاری پشکیلاندا.)]
گوڵ کردن
نەشەکردن. [کەیف سازبوون (وەک: سەرەتای مەست بوون.)]
گوڵ کردن
گوڵ دان. [گوڵ دەرکردن]
گوڵ کوچک
قەوزەبەرد. [قرێژەبەرد، قەوزەی بەرد.]
گوڵ گاوەزوان
گۆزروان. [گیایەکە بۆ دەرمان دەشێت.]